06/09/2023
ڕۆشنبیری و هونهر 192 جار بینراوە
نووسەر و وەرگێڕی کوردی فەیلی جەلال زەنگئابادی کۆچی دواییکرد
ئیشراق
ئەمڕۆ سێشەممە، 5ی ئەیلوولی 2023، نووسەر و شاعیر و وەرگێڕی بەناوبانگی کوردی فەیلی جەلال زەنگئابادی لە تەمەنی ۷۲ ساڵیدا لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر کۆچی دوایی کرد.
ڕۆژی هەینی زەنگئابادی بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە بێهۆش بوو و لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری چڕدا بوو. جەلال حوسێن زەنگئابادی لە دایکبووی ساڵی 1951يە، نووسەر و چیرۆکنووس و وەرگێڕێکی بەناوبانگە لە ئاسمانی ئەدەبیاتی عەرەبی و کوردیدا و چەندین کتێبی بە زمانی کوردی و عەرەبی هەیە، هەروەها کتێب و کارە شاکارەکانی ئەدەبیاتی فارسی، تورکی، ئینگلیزی و ئیسپانی وەرگێڕاوە.
جگە لە کارە داهێنەرەکانی و وەرگێڕانەکانی، دەیان دەستنووسی گرنگ هەن جەلال زەنگابادی له ماوهی ژیانیدا 19 كتێبی سهربهخۆی چاپ كردوه و له ههشت كتێبی دیكهشدا لهگهڵ نوسهرانی دیكه هاوبهشی كردوه، هاوكات نزیكهی 50 كتێبی دهسنوسی دیكهی چاپ نهكراون و 10 لهو كتێبانهی بۆ چاپ ئامادهن.