هونەرمەندێکی ئێرانی قورئانی پیرۆز لەسەر شاکار دەنووسێت

ishraq

ئیشراق 
هونەرمەند و نووسەری قورئانی ئێرانی عەلی ئەسغەر موسەویان توانی بۆ 41ەمین جار نووسینی قورئانی پیرۆز تەواو بکات، ئەمجارە لەسەر شمشێرێکی سێ مەتر و 40 سانتیمەتر، بە شێوەی شمشێری زولفیقاری ئیمام عەلی سڵاوی خوای لەسەر بێت.


موسەویان خەڵکی پارێزگای ئەلبرزە لە ڕۆژئاوای تاران، زیاتر لە 30 ساڵە قورئانی پیرۆز بە شێوە و فۆنتی جیاواز دەنووسێت و 41 جار قورئانی پیرۆزی نووسیوە.

سەبارەت بە نوێترین کارە هونەرییەکانی، کە قورئانی پیرۆز لەسەر شمشێرێکی زولفیقار نووسراوە، موسەویان وتی: "بڕیارە ئەم کارە هونەرییە بگوازرێتەوە بۆ مۆزەخانەی ئیمامی عەلی (سڵاوی خوای لەسەر بێت) لە نەجەف."

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP