17/08/2023
ڕۆشنبیری و هونهر 152 جار بینراوە
وەزارەتی تەندروستی سەقامگیری تەندروستی هونەرمەند یاس خدر پشتڕاست دەکاتەوە
ئیشراق
ڕۆژی پێنجشەممە وەزارەتی تەندروستی سەقامگیری دۆخی تەندروستی هونەرمەند یاس خدری پشتڕاستکردەوە، دوای ئەوەی تووشی جەڵتەی دڵی توند بوو.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی سەیف ئەلبدەر لە بەیاننامەیەکی کورتدا ڕایگەیاند"لە ئێستادا دۆخی تەندروستی هونەرمەند یاس خدر جێگیرە، و هێشتا چاودێری تەندروستی تایبەت وەردەگرێت دوای ئەوەی تووشی جەڵتەی دڵی توند دەبێت."
ئەلبەدر ئاماژەی بەوەشکردووە، "دۆسیەی هەموو نەخۆشەکان لەلایەن وەزارەتی تەندروستیەوە بەدواداچوونی بو دەکرێت، لەنێویاندا کەسایەتییە گشتیەکانی وەک وەرزشوانان، هونەرمەندان و ئەوانی دیکە".