ئێران لە بڵاوکردنەوەی دۆکیومێنتە زانستییەکان لە نێو وڵاتانی ئیسلامیدا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە

ishraq

ئیشراق 
سەرۆکی پەیمانگای لێکۆڵینەوە و چاودێریکردن بۆ زانست و تەکنۆلۆژیا لە ئێران ئەحمەد فازل زادە وتی ئێران لە ساڵی 2023 لە ڕیزبەندی چواردەیەمی جیهاندا بووە و لە ساڵی 2023 لەنێو وڵاتانی ئیسلامیدا لە رووی بڵاوکردنەوەی بەڵگەنامە زانستییەکانەوە پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.


سەرۆکی پەیمانگای لێکۆڵینەوە و چاودێریکردن بۆ زانست و تەکنۆلۆژیا (ISC) لە ئێران، ئەحمەد فازل زادە، ئاماژەی بە زیادبوونی گەشەی پەیمانگا و زانکۆکانی توێژینەوە کرد لە وڵاتەکەدا لە هەموو بوارەکانی زانستی و توێژینەوەدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە لە بنکەدراوەی سکۆپس بۆ زانستی نێودەوڵەتی ئەنجامدراوە، ئێران لە پلەی ١٤ی جیهاندایە و لە ساڵی ٢٠٢٣دا پلەی یەکەمی لەنێو وڵاتانی ئیسلامیدا هەیە لەڕووی بڵاوکردنەوەی بەڵگەنامەی زانستی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، توێژەرانی ئێرانی لە پلەی 15یەمدان بەپێی پۆلێنکردنی بنکەدراوەی سکۆپس و ۱۷یەمیان لەسەر بنەمای پۆلێنکردنی بانکی داتا (وێبی زانست) بە بڵاوکردنەوەی 854 بابەت بەئاستی بەرز.

لە ساڵی ٢٠٢٣دا پلەیان بەرزکرایەوە بۆ پلەی شانزەهەمی جیهان.

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP