وەزارەتی تەندروستی چارەسەرکردنی هونەرمەند محەممەد حوسێن عەبدولڕەحیم لە دەرەوەی عێراق لە ئەستۆ دەگرێت

ishraq

ئیشراق 
ڕۆژی یەکشەممە ، ساڵح مەهدی حەسناوی وەزیری تەندرووستی ، ڕێنمایدا بەڕەوانەکردنی هونەرمەند" محەممەد حوسێن عەبدولڕەحیم" بۆ دەرەوەی عێراق بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیەکەی لەسەر ئەرکی وەزارەتی تەندرووستی ، ئەوەشی خستۆتەروو کە هونەرمەند ساڵی پێشوو ڕەوانەی هەریەک لە هیند و تورکیا کراوە بۆ چارەسەری و نەشتەرگەری بۆکراوە ،

هەروەک لەبەیاننامەکەدا هاتوە :-کە وەزارەتی تەندروستی کراوەیە بۆ وەرگرتنی هەموو حاڵەتە مرۆییەکان،لەو چوارچێوەیەشدا وەزیریش هەفتانە پێشوازی لە سەرجەم هاووڵاتیان دەکات بەبێ جیاوازی ، بۆ نەخۆش و حاڵەتە مرۆییەکان، و بەدواداچوون بۆ باری تەندروستیان دەکات.

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP