کچەکەی چارلی چاپلین کۆچی دوایی کرد

ishraq

ئیشراق 
جۆزفین چاپلین کچی ئەکتەری کۆمیدی ئەفسانەیی چارلی چاپلن لە تەمەنی 74 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.


جۆزفین لە 13ی تەممووز لە پاریس کۆچی دوایی کرد، ڕۆژنامەکانی ئەمەریکا لە پیشەسازی فیلم ڕۆژی هەینی بە ئاماژەدان بە خێزانەکەی ڕایانگەیاند.

پێشتر، خزمەکانی لە ڕۆژنامەی فەڕەنسی Le Figaro مردنی ئەویان ڕاگەیاند.

جۆزێفین چاپلین لە ساڵی 1949 لە سانتا مۆنیکا لە کالیفۆرنیا لەدایکبووە. ئەو یەکێک بوو لە ۱۱ منداڵەکانی چارلی چاپلن، لە ھاوسەرگیری چوارەمی لەگەڵ خانمە ئەکتەر ئونا چاپلن، کچی شانۆنووسی ئەمریکی یوجین ئۆنیل.

جۆزێفین بە ڕۆڵی مای لە فیلمی دەرهێنەر پیێر پاولۆ پازۆلینی بەناوبانگ بوو کە لەسەر بنەمای هەشت چیرۆک لە چیرۆکەکانی کانتەربێری شاعیری ئینگلیزی جێفری چۆوسەرەوە وەرگیراوە.

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP