17/07/2023
ڕۆشنبیری و هونهر 257 جار بینراوە
قەڵای ڕۆدخان لە گیلان
ئیشراق
قەڵای ڕۆدخان یەکێکە لە گەورەترین قەڵای سەربازییە مێژووییە کۆنەکان لە ئێران، وە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سەدەکانی ناوەڕاست و لە سەردەمی حوکمڕانی ساسانیدا دروستکراوە و لە سەردەمی سێلجوکەکان دووبارە بنیاتنراوەتەوە و لە سەردەم و ڕۆڵە مێژووییەکاندا بووە بە بنکەیەکی بەهێزی فەرمانڕەوا و میرەکانی گیلان. ڕووبەری قەڵاکە 50 هەزار مەتر چوارگۆشەیە و بەرزییەکەی لە سەرووی ئاستی دەریاوە نزیکەی 715 مەتر دەبێت و قەڵاکە 65 تاوەر و قەڵای تێدایە، هەروەها ئەو دیوارەی کە لە دەوروبەریدا هەیە کە درێژییەکەی 1550 مەتر دەبێت و بە درێژایی چیاکە درێژ دەبێتەوە.