دەزگای شوێنەواری زیقار: عێراق پێشوازی لە دوو ملیۆن گەشتیار کرد دوای سەردانەکەی پاپا بۆ شاری ئوری کۆن

ishraq

ئیشراق 
بەڕێوەبەری پشکنەری شوێنەواری زیقار شامیل رومەیز ڕۆژی شەممە پشتڕاستی کردەوە کە سەردانەکەی پاپا بۆ شارە کۆنەکەی ئور کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر جیهانی مەسیحی هەبووە.


ڕومەیز وتی " سەردانەکەی پاپای ڤاتیکان بۆ شارە کۆنەکەی ئور کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر جیهانی مەسیحی هەبووە، چونکە ژمارەیەکی زۆر ڕویان لە پارێزگای زیقار کردووە بۆ سەردانی شاری ئوری کۆن، ئەوەیش وایکرد کە حکومەتی عێراق دەست بکات بە دروستکردنی گەورەترین شاری گەشتیاری کە ڕووبەرەکەی 1000 دۆنم دەبێت، کە گەورەترین کڵێسای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەخۆ دەگرێت کە ڕووبەرەکەی 10 هەزار مەتر دووجایە، جگە لە هۆتێل و دەریاچە گەشتیاریەکان."
ڕومەیز وتی: "بەگوێرەی ڕۆیتەرز، لە حەوت مانگی ڕابردوودا، دوو ملیۆن و نیو گەشتیار هاتوونەتە عێراق و زۆربەی ئەو ژمارەیە بۆ سەردانیکردنی شوێنە ئاینییەکان و مەزارگەکان و شوێنە شوێنەوارییەکان و باکوری عێراق و دەریاچەکان هاتوون."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ژمارەی گەشتیاران گەیشتووەتە شارە کۆنەکەی ئور لە مانگی زستان و بەهار و پایزدا بۆ 0.1، لە کاتێکدا گەشتیارانی بیانی مانگانە بە 250 گەشتیار مەزەندە دەکرێن، لە کاتێکدا ژمارەی گەشتەکانی قوتابخانە و دانیشتوانی عێراق بەگشتی 1800 گەشتیارن بۆ ناوچە شوێنەوارییەکان."

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP