پاسەوانی کەناراوەکانی ئەمریکا بڵاویکردەوە کە تیمەکەی گوێبیستی دەنگی ژێر ئاو پشتڕاست دەکاتەوە لەکاتی گەڕان بەدوای ژێردەریایی ونبوودا

ishraq

ئیشراق 
پاسەوانی کەناراوەکانی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە گوێبیستی "دەنگی ژێر ئاو"ی پشتڕاستکردەوە لەکاتی گەڕان بەدوای ژێردەریاییەکەدا کە لە کاتی گەشتێکدا لە قووڵایی زەریای ئەتڵەسیدا ونبوو بۆ بینینی کەشتی تایتانیک.


ئەمە یەکەم پشتڕاستکردنەوەی فەرمییە لەلایەن پاسەوانانی کەناراوەوە کە بەدوای ژێردەریاییەکەدا دەگەڕێن، بەڵام سروشتی ئەو دەنگانە دیاری نەکراوە.

پێنج کەس لەسەر ژێردەریاییە گەشتیاریە بچووکەکە بوون کاتێک پەیوەندییان لەگەڵدا پچڕا نزیکەی کاتژمێرێک و 45 خولەک دوای ئەوەی ڕۆژی یەکشەممە گەشتێکی گەشتیاری ئەنجامدا.

پاسەوانی کەناراوەکانی ئەمەریکا لە کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە بە کاتی کەناری ڕۆژهەڵات ڕایگەیاند کە سەرنشینەکانی ژێردەریاکە هێشتا نزیکەی 40 کاتژمێر ئۆکسجینیان هەیە.

ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردن فراوان بووە بۆ قووڵایی ئاوی ناوەڕاستی زەریای ئەتڵەسی، بەڵام تا ئێستا هیچ شتێک نەدۆزراوەتەوە.

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP