نوێنەری شاندی ئێران: پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان دەرفەتێكە بۆ وڵاتانی ناوچەكە

ishraq

ئیشراق 
ئەمڕۆ شەممە ئەفەندی زادە جێگری سكرتێری وەزارەتی گواستنەوە لە ئێران جەختی لەوە كردەوە كە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان دەرفەتێكە بۆ وڵاتانی ناوچەكە.

زادە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: ئەگەر و دەرفەتی زۆر لە پرسی ڕێڕەوی شەمەندەفەر، ڕێڕەوی باكور-باشوور، و ڕێڕەوی ڕۆژهەڵات- ڕۆژئاوا بۆ هەموو وڵاتانی ناوچەكە وەك ئێران، ئیمارات ، عێراق، سعودیە، توركیا و عومان، كە دەرفەتێك دەكات لە بواری گواستنەوەی كەلوپەلدا، ئاماژە بەوە دەكات كە ڕۆڵی هێڵی ئاسن زۆر گرنگە و ئەم پڕۆژە نوێیە لە عێراق ڕۆڵێكی نایابی دەبێت لە گواستنەوەی كەلوپەلدا.
ئاماژەی بەوەشكرد : پڕۆژەی گەورەی نێوان عێراق و ئێران بریتییە لە بەستنەوەی هێڵی ئاسنین لە شەلەمچەوە بۆ بەسڕە و جەختیشیكردەوە كاركردن لەسەر قۆناغی وردی ئەم پڕۆژەیە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست پێدەكات.
زادە لە درێژەی قسەكانیدا وتی: ئێران ڕۆڵی هەیە لە بواری ترانزێت و گواستنەوەی كەلوپەل بۆ ڕووسیا و وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست، چاوەڕوانی كاری هاوبەشین لە بوارە نوێیەكانی هاوكاری بەتایبەت لە گواستنەوەی كاڵا بۆ ئەوروپا لە ڕێگەی ئێران یان عێراقەوە كە نوێنەرایەتی دەكات دەرفەتێكی نایابە بۆ هەموو وڵاتانی ناوچەكە بۆ سوودمەندبوون لە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان لە گواستنەوەی كاڵاكان بەگشتی.

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP