ژمارەی شەهیدانی غەزە بەرزبووەوە بۆ زیاتر لە 3200 کەس دوای کۆمەڵکوژی نەخۆشخانەی مەعمەدانی

ishraq

ئیشراق 
غەزە لە ژوانێکدایە لەگەڵ پرسەی شەهیدانی کۆمەڵکوژی نەخۆشخانەی مەعمەدانی و داوای بەشدارییەکی گەورە دەکات سەرەڕای بەردەوامبوونی هێرشەکانی داگیرکاری ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە کە خەڵکەکەی سوورن لەسەر خۆڕاگری و پشتیوانی لە بەرخۆدان دەکەن.


وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەزە ڕایگەیاند زیاتر لە 3200 شەهید و 11 هەزار بریندار کەوتووە، ئەمەش لە ئەنجامی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە بۆ دوانزەهەمین ڕۆژی لەسەر یەک کە زۆربەیان منداڵ و ژن بوون.

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP