30/03/2023
جیهانی 100 جار بینراوە
باڵیۆزخانەی ئێران تۆمەتانەی قەوارەی داگیرکاری رەتدەکاتەوە لەسەر تێوەگلانی ئێران لە ئەنجامدانی هێرشی دوژمنکاری دژی جوولەکەکان

ئیشراق
باڵیۆزخانەی کۆماری ئێران لە ئەسینا ئەو دەنگۆیانەی لەلایەن قەوارەی داگیرکەری ئیسرائیلەوە ڕەتکردەوە کە گوایە تاران دەستی هەبووە لە پلاندانان و یارمەتیدانی دوو پاکستانی بۆ ئەنجامدانی هێرشی دژە سامی لە ئەسینای پایتەختی یۆنان
باڵیۆزخانەی ئێران لە ئەسینا لە تویتەرەکەیدا نووسیویەتی: "باڵیۆزخانەی کۆماری ئێران بە توندی ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە لە لایەن سەرچاوە زایۆنیستەکانەوە بڵاوبووەتەوە و تۆمەتی بێبنەمایی بەرامبەر بە ئێران هەیە"
"ئاشکرایە کە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێکی ساختە سیناریۆیەکی ساویلکەیە کە ئەم قەوارەیە بۆ شێوکردنەوەی ڕای گشتی و هەوڵدان بۆ پەردەپۆشکردنی پێشکەوتنە ناوخۆییەکانی داڕێژراوە"
ڕۆژی چوارشەممە، هێزە ئەمنییەکانی یۆنان دوو هاووڵاتی پاکستانییان بەتۆمەتی پلانی هێرشکردنە سەر ڕێستۆرانتێکی ئیسرائیلی لە ئەسینا دەستگیرکرد
ئەفسەرێکی پۆلیسی یۆنانی بۆ میدیاکانی ڕاگەیاند کە " ئەو دوو پاکستانییە دەستگیرکراوە فەرمانیان لە کەسانی دیکەی پاکستانی لە ناو ئێران وەرگرتووە بۆ ئەنجامدانی ئەم ئەرکە"