ئەمیر عەبدوڵلایان: ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەبێتە یەکێک لە تەوەرەکانی گفتوگۆکانم لەگەڵ لاڤرۆڤ

ishraq

ئیشراق 
حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵایان وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی پەنجەرەی دیالۆگ بەکراوەیی ماوەتەوە و گفتوگۆ لەسەر گەڕانەوەی لایەنەکان دەکەین بۆ پابەندبوونەکانیان

حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵایان وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاتی گەیشتنی بۆ مۆسکۆ بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە ڕووسیا ڕۆڵێکی کارای بینیوە لە خولی نوێی گفتوگۆکانی نێوان ئێران و گرووپی 4+1 لە ڤیەننا کە چەند مانگێکە هاوکارەکانم بەردەوامن و هاوکارەکانمان لەڕووسیا بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ گەڕاندنەوەی لایەنەکان بۆ ئەرکەکانیان.

وەزیری دەرەوەی ئێران لەوەڵامی نیگەرانی ئەمریکا سەبارەت بەهاوکاریی بەرگریی نێوان ئێران و ڕوسیا گوتی: شتێکی سروشتییە کە هەماهەنگی بەرگری یەکێکە لەو پرسانەی کە لە بەرنامەی تاران و مۆسکۆدایە، بەڵام ئەو هاوکارییە دژی هیچ لایەنێک نابێت

ئەمیر عەبدولڵایان لە لایەن جێگری بەڕێوەبەری گشتی بەشی ئاسیا لەوەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا و کازم جەلالی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو وڵاتە پێشوازی لێکرا لەکاتی گەیشتنیان بۆ فڕۆکەخانەی ڤینوکۆڤی لە مۆسکۆ

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP