ڕێکخەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا ڕۆژی یەکشەممە سەردانی دیمەشق دەکات

ishraq


نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا، غیر پیدەرسن، ڕۆژی یەکشەممە لە چوارچێوەی هەماهەنگیی هەشتەمین خولی کۆبوونەوەکانی ئۆرگانی بچووکی لیژنەی دەستووری سووریا، سەردانی دیمەشقی پایتەخت دەکات.

سه رچاوه سورییه كان رایانگه یاند كه روژی یەکشەممە پێده رسن له گه ڵ وه زیری ده ره وه و تاراوگه كان، فه یسه ڵ میقداد كۆبوونه وه یه كی ناساندن ساز ده كات.

وە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، روژی هەینی، ڕایگەیاند کە ئورگانی بچووکی لیژنەی دەستوری سوریا هەشتەمین کۆبوونەوەی خۆی لە جنێڤ ئەنجام دەدات، لە ٣٠ی ئایارەوە تا ٣ی حوزەیران.

وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەدا کە لیژنەی دەستوری کۆبوونەوەکانی لە دانیشتنی داخراودا ئەنجام دەدات.

حەوتەمین دانیشتنی لیژنەی دەستووری لە مانگی ئازاری ساڵی رابردوودا دەستیپێکرد، لەژێر سەرکردایەتی و خاوەندارێتی سوریادا و لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە جنێڤ کارئاسانی بۆ کرا.

شەشەمین خولی دانوستانەکانی نێوان 15 نوێنەری حکوومەتی سووریا و ئۆپۆزسیۆن و کۆمەڵگەی مەدەنی لە مانگی تشرینی یەکەمی 2021 کۆتایی پێهات، بەبێ ئەوەی هیچ رێککەوتنێک لەسەر چۆنیەتی هەنگاونان بۆ پێشەوە ئەنجام بدرێت.

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP