17/10/2023
جیهانی 180 جار بینراوە
موشەکەکانی دژه زرێپۆش ئەو ناوچانەی له سەر سنووری فەلەستین دەکاتە ئامانج و داگیرکەر به تۆپبارانکردنی خاکی لوبنان وەڵام دەداتەوە
ئیشراق
بەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە نیشتەجێگای نیزیکی سنووری نێوان لوبنان و فەڵەستین کەوتەوە دوای ئەوەی بە موشەکێکی ئاراستەکراو کرا بە ئامانج، لە کاتێکدا تۆپخانەی داگیرکەر وەڵامیان دایەوە بە تۆپبارانکردنی گردی حەمامس بەرامبەر بە نیشتەجێبوونەکە.
دەزگای پەخشی ئیسرائیل ڕایگەیاند دوو کەس برینداربوون کاتێک موشەکێک لە نیشتەجێگای مەتلە هەڵدرا.
لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژنامەی عیبری "یەدیعۆت ئەحرۆنۆت" ڕایگەیاند داگیرکەرەکە تەقەی تۆپخانەی کردووە بۆ شاردنەوەی کشانەوەی بریندارەکان لە ئامانجکردنی موشەکی دژە زرێپۆش کە لە لوبنانەوە هەڵدراوە بەرەو نیشتەجێگای موتلە.