حزبوڵڵا: کوشتنی چەند سەربازە ئیسرائیلی لە سەربازگەی حەنیتا ڕاگەیاند

ishraq

ئیشراق 
حزبوڵڵا دوو تانکی مێرکاڤا و کەشتییەکی هەڵگری کارمەندی لە بنکەی زایۆنییەکانی حانيتا کردۆتە ئامانج و لە بەیاننامەیەکدا پشتڕاستی کردەوە کە کوژراو و بریندار لەنێو سەربازە داگیرکەرەکانی ئیسرائیلدا هەیە.


حزبوڵڵا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " لە بەردەوامی وەڵامدانەوەی کوشتن و بریندارکردنی ڕۆژنامەنووسان لە شارۆچکەی عەلما ئەلشەعب و هاوڵاتیانی مەدەنی لە شارۆچکەی شەبعا، موجاهیدینی بەرخۆدانی ئیسلامی لە پاش نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە 15ی تشرینی یەکەمی ۲۰۲۳ بە موشەکی ئاراستەکراو هێرشیان کردە سەر بنکەی زایۆنییەکانی حانیتا، کە بووە هۆی تێکشکانی دوو تانکی مێرکاڤا و تانکیکی گواستنەوەی سەربازەکان و ژمارەیەک کوژراو و بریندار لە ڕیزەکانی سوپای دوژمن."

دەسەڵاتدارانی داگیرکەری ئیسرائیل بە فەرمی دانی بە کوشتنی سەربازێکی ئیسرائیلی و برینداربوونی سێ کەس لە لایەن حزبوڵڵاوە کە موشەکێکی دژە تانکی هەڵداوە.

تۆپخانەکانی سوپای داگیرکەری ئیسرائیل گوندەکانی ڕامیا و بلیدا و دەوروبەری شارۆچکەی مەروەحینیان لە کەرتی ڕۆژئاوای باشوری لوبنان تۆپباران کرد.

وتەبێژی سوپای داگیرکەری ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکی دیکەدا ڕایگەیاند " ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە موشەکێکی دژە زرێپۆش (بۆ پێنجەم جار ئەمڕۆ) هەڵدراوە بەرامبەر هێزێکی سوپا لەسەر سنووری لوبنان، لە کاتێکدا سوپای ئیسرائیل لە نزیک شارۆچکەی ئەلزەهیرە لە باشوری لوبنان کردۆتە ئامانج.

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP