یەدەگی سووتەمەنی لە هەموو نەخۆشخانەکانی کەرتی غەزە تەنها بەشی نزیکەی 24 کاتژمێر دەکات

ishraq

ئیشراق 
نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی OCHA دەڵێت پێشبینی دەکرێت یەدەگی سووتەمەنی لە هەموو نەخۆشخانەکانی کەرتی غەزە تەنها بەشی 24 کاتژمێر بکات.


نوسینگەکە لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژانەیدا سەبارەت بە بارودۆخی کەرتی غەزە ڕایگەیاند، لەکارکەوتنی مۆلیدەکان ژیانی هەزاران نەخۆش دەخاتە مەترسییەوە.

ڕێکخەری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ خاکی فەڵەستینی داگیرکراو لین هاستینگس هۆشداری دا لە بارودۆخی "نامرۆڤانە"ی غەزە و کەمبوونەوەی پێداویستییە سەرەکییەکان.

وتیشی ئەو ئاوەی کە بۆ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەستە بۆ یارمەتیدانی دانیشتوان لە سبەینێ یان ڕۆژی دواتردا تەواو دەبێت و داوای ئاگربەست دەکات لەبەر هۆکاری مرۆیی.

ئێمە پێشبینی ئەوە دەکەین تا ڕۆژی دووشەممە یان سێشەممە ئاو نەبێت، هێشتا ئاوەکە بڕاوەتەوە، ئەوەی پێویستمانە دووبارە دەستپێکردنەوەی دابینکردنی ئاوە بۆ پڕکردنەوەی بیرەکان لانیکەم لە باشووری غەززە، و ئەمەش دەبێت دەستبەجێ ڕووبدات .”

"ئەوە پەیوەندی بە لەدەستدانی مرۆڤایەتیمانەوە هەیە، ئەگەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕێگە بە دۆخی ئێستا بدات بەردەوام بێت، ئەوەی ئێستا دەیبینین بە سادەیی، نامرۆڤانەیە."

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP