ژمارەی کوژراو و بریندارانی سوپای زایۆنیستان بەرزبووەوە

ishraq

ئیشراق 
داگیرکاری زایۆنیستەکان ئەمڕۆ بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراو و بریندار و بەدێلگیراوی ڕاگەیاند لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی تەۆفانی ئەقسا کە لەلایەن بەرخۆدانی فەلەستینییەکانەوە لە دژی سەربازە داگیرکەرەکانی ئیسرائیل و شارۆچکەکانی نیشتەجێبوون لە حەوتی تشرینی یەکەمدا دەستیپێکرد.


سوپای ئیسرائیل ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند ژمارەی بەدیلگراوان لە کەرتی غەزە بۆ 199 کەس بەرزبووەتەوە.

وتیشی 291 سەرباز و ئەفسەر لە ئۆپەراسیۆنی تەۆفانی ئەقسا کوژراون، لەکاتێکدا ژمارەی کوژراوانی ئیسرائیل زیاتر لە 1400 کەس بووە.

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل دانیێل هاغاری وتی " پەیوەندی بە بنەماڵەی 199 ڕفێندراوەوە کراوە، سوپای ئیسرائیل و دەوڵەت بە درێژایی کاتژمێر کاردەکەن بۆ ئازادکردنیان."

ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ دۆزینەوەی شوێنی ئەو کەسانەی لە غەززە دەستگیرکراون."

وتیشی غەزە تەرکیزی شەڕەکەیە، "بەڵام ئەگەر حزبوڵڵا بوێری ئەوەی هەبێت تاقیمان بکاتەوە، وەڵامەکە کوشندە دەبێت."

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP