ئەمیر عەبدوڵڵایان بۆ هاوتا چینییەکەی: شەڕی غەزە لەوانەیە فراوان بێت و هەموو ناوچەکە بگرێتەوە

ishraq

ئیشراق 
وەزیری دەرەوەی ئێران حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵایان ڕۆژی یەکشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا چینییەکەی وانگ یی باسی لە پێشکەوتنەکانی فەڵەستین کرد.


ئەمیر عەبدوڵڵایان وتی ناوچەکە بە بارودۆخێکی "زۆر هەستیارەوە" تێدەپەڕێت و ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەولەویەتی سەرەکی ئێستا " ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیلە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی لە کەرتی غەزە."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دۆخەکە زۆر جدی و نیگەرانکەرە" و "لەوانەیە لە هەر ساتێکدا شتەکان لە کۆنترۆڵ دەربچن."

دیپلۆماتکارە ئێرانیەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەگەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە ڕانەگیرێت، ئەوا کەس ناتوانێت مسۆگەری ئەوە بکات کە قەیرانەکە لە ناوچەکەدا فراوانتر نابێت."

ئەمیر عەبدوڵڵایان وتی بەرپرسیارێتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانە " هەنگاوی بەپەلە بنێت بۆ دڵنیابوون لە ئاشتی لە ناوچەکەدا."

وەزیری دەرەوەی ئێران داوای لە چین کرد " تواناکانی خۆی بەکاربهێنێت بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی زایۆنییەکان دژی خەڵکی مەدەنی لە غەززە."

وەزیری دەرەوەی چین ڕۆژی یەکشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سعودیە فەیسەڵ بن فەرحان وتی " نادادپەروەری مێژوویی دژی فەڵەستین ناتوانێت بەردەوام بێت."

وەزارەتی دەرەوەی چین لە زاری وەزیری دەرەوەی چینەوە وتی " لە ئێستادا چین لە نزیکەوە لەگەڵ هەموو لایەنەکاندا کاردەکات بۆ بەرەوپێشبردنی ئاگربەست و کۆتایی هێنان بە جەنگ."

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP