وەزیری دەرەوەی ئەفریقای باشوور داوای بایکۆتکردنی ئیسرائیلی داگیرکەر دەکات

ishraq

ئیشراق 
وەزیری دەرەوەی ئەفریقای باشوور نالیدی پاندۆر داوای لە بزووتنەوەی سەندیکاکانی کرد بەرهەمەکانی ئیسرائیل بایکۆت بکەن و ئاماژەی بەوەشکرد کە خەڵکی فەڵەستین پێویستیان بە پێداویستی پزیشکی هەیە، لە هەمان کاتدا داوای لە ملیۆنان کەس کرد کە ڕۆڵی خۆیان بگێڕن بە بەخشینی یارمەتی وهاوکاری و گواستنەوەی بۆ سنووری میسر سەراری بۆردومانکردنی کەرتی غەزەدا.


لە میانەی کۆنفرانسی "کێشەکانی مرۆڤایەتی" کە لەلایەن ڕێکخراوی کرێکارانی یەکێتیی نیشتمانییەوە میوانداری کرا، پاندۆر سەرکۆنەی هێرشەکانی ئیسرائیلی کرد بۆ سەر غەزە و بە ڕەچاوکردنی ئەوەی کە هۆکاری سەرەکی ئەم ململانێیە "داگیرکاری نایاساییە."

وەزیری دەرەوە ئیدانەی ئەو گەمارۆیە دەکات کە ئیسرائیل بۆ ماوەی چەندین ساڵە لەسەر وشکانی و دەریا و ئاسمانی سەپاندوویەتی و ئاماژەی بەوەدا فەڵەستینییەکان " ئازادی جووڵەیان نییە" و " ڕێگەیان پێنەدراوە بچنە ناو خاکەکانیان و هەروەها مافی منداڵان بۆ خوێندن."

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP