14/10/2023
جیهانی 202 جار بینراوە
وەزارەتی دەرەوەی ئێران: بەرەی بەرخۆدان کاتژمێری سفر ڕادەگەیەنێت ئەگەر هێرشەکان بۆ سەر غەزە بەردەوام بن
ئیشراق
وەزیری دەرەوەی ئێران حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵایان وتی بەرخۆدان توانایەکی گەورەی هەیە و ئەگەر وەڵام بداتەوە، لەوانەیە ببێتە هۆی بوومەلەرزەیەکی گەورە بۆ قەوارەی زایۆنی.
عەبدوڵڵایان لە بەیاننامەیەکدا وتی " سەرکردەکانی بەرخۆدان پێیان وتم ئەگەر وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل بدەنەوە، نەخشەی ناوچە داگیرکراوەکان دەگۆڕێت."
عەبدوڵڵایان وتیشی " بەرخۆدان توانایەکی گەورەی هەیە و ئەگەر وەڵام بداتەوە، ئەوا دەبێتە هۆی بوومەلەرزەیەکی گەورە بۆ قەوارەی زایۆنی و چاوی لە هەموو سیناریۆکانی ئەم جەنگە گرتووە و ڕاگەیاندنی کاتژمێری سفر لە حاڵەتی بەردەوامبوونی هێرشەکانی ئیسرائیل لە دەستیدایە."