14/10/2023
جیهانی 234 جار بینراوە
وهزیری دهرهوهی ئێران: بەرخۆدان لە دۆخێکی نایابدایە و ئامادەیە وەڵامی تاوانەکانی داگیرکاری بداتەوە

ئیشراق
وهزیری دهرهوهی ئێران رایگهیاند، بەرخۆدان لە پێگەیەکی نایابدایە و ئامادەیە بۆ وەڵامدانەوەی کردەوە تاوانکارییەکانی زایۆنیستەکان، دهشڵێت، "ئەمریکا بە ئاشکرا پشتیوانیی هەمەلایەنەی خۆی بۆ قەوارەی زایۆنیستی راگەیاندوە، ئەوەش بەو مانایەیە کە لە شەڕی دژی خەڵکی مەدەنی لە غەززە بەشداری کردوە".
ئەمیر عەبدوڵڵایان، وهزیری دهرهوهی ئێران لە کۆتایی سەردانەکەیدا بۆ عێراق و لوبنان و سوریا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ رۆژنامەنوسانی ناوخۆیی و بیانی لە بارەگای باڵیۆزخانەی ئێران لە بەیروت، رایگهیاند، "بەرخۆدان لە پێگەیەکی نایابدایە و ئامادەیە بۆ وەڵامدانەوەی کردەوە تاوانکارییەکانی زایۆنیستەکان، ئەگەر مەودای شەڕەکە فراوانتر بێت، هێزهكانی بەرخۆدان بڕیاردهدهن چی دهكهن".
ئاماژهی بهوهشكرد، قەوارەی زایۆنی لە ماوەی هەفتەیەکی تەواودا جگە لە کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی فەڵەستینی هیچ شتێکی دیکەی بەدەستنەهێنا، بۆیە ناتوانێت لەم شەڕە سەرکەوتوانە دەربچێت.
وهزیری دهرهوهی ئێران باسی لهوهشكرد، "پێشنیارمان کرد کە کۆبونەوەیەکی بەپەلەی وەزیرانی دەرەوەی رێکخراوی کۆنفرانسی هاوکاری ئیسلامی بۆ تاوتوێکردنی تاوانە جەنگییەکانی داگیرکەر ئەنجام بدرێت، ئاماژەمان بەوە کرد کە دەبێت بەڵگەنامە و تۆمارەکانی تاوانەکانی داگیرکەر کۆبکرێنەوە بۆ ئەوەی بنێردرێت بۆی رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بە مەبەستی ناردنیان بۆ ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکان".
وتیشی، "لە ماوەی حهوت دەیەدا سکاڵای نێودەوڵەتی لە دژی تاوانەکانی داگیرکاری پێشکەش کرا، بەڵام لەلایەن لایەنە نێودەوڵەتییەکانەوە ڕێگری لێکرا، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکانم ئاگادارکردوهتەوە لە پێویستی ئەنجامدانی بەدواداچونی یاسایی نێودەوڵەتی بۆ تاوانەکانی داگیرکاری".
عەبدوڵڵایان باسی لهوهشكرد، لەگەڵ نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان دیدارێکی هەیە و قسەی لەگەڵ دەکات سەبارەت بە دەرفەتی دەستپێکردنی دەستپێشخەرییەکی سیاسی بۆ چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە، جەختیشی لەوەکردەوە، کە "چارەسەری سیاسی پێش فراوانبونی گرژییەکان مومکینە".
ئهوهشی خستهڕو، "سەرەڕای بەردەوامی تاوانەکانی قەوارەی داگیرکەر بەرامبەر بە خەڵکی سڤیل، سەرکردەکانی بەرخۆدان توانا و مۆڕاڵێکی بەرزیان هەیە و هەمو سیناریۆ ئەگەرییەکانیان لەبەرچاو گرتوە لەسەر ئەو بەرانەی کە ماونەتەوە، راگەیاندنی کاتژمێری سفر بۆ هەر چالاکیەکی داهاتو لە ئەو ڕوداوەی کە تاوانەکانی قەوارەی داگیرکەر بەردەوام بن لە دەستی بەرخۆداندایە".
رونیشیكردهوه، ئۆپەراسیۆنەکانی "تەۆفانی ئەقسا" وەک وەڵامێکی خۆبەخۆ بۆ بەردەوامی تاوانەکانی داگیرکاری هاتە ئاراوە و ئەو ئاوارە زۆرەملێیەی کە لە غەززە دەیبینین ئاماژەیە بۆ ئەوەی داگیرکەر لە دۆخێکی سەرلێشێواوی و شۆکێکی بێوێنەدا و بێتوانایی لە گەڕاندنەوەی خۆیدا دەژی نیشتەجێبوونەکان.
پهیوهست به هاوكاری وڵاتهكهی بۆ غهززه، وتی، "ئێران بە تەواوی و کاریگەرانە پاڵپشتی خۆڕاگریی گەلی فەڵەستین دەکات بۆ روبەڕوبونەوەی تاوانەکانی قەوارەی داگیرکەر، هەمو رێوشوێنێکی دیپلۆماسی پێویست بۆ راگرتنی دەسدرێژی و هەڵگرتنی گەمارۆ دەگرینەبەر".