13/10/2023
جیهانی 238 جار بینراوە
ڕۆژنامەنووسێک شەهیدبوو وچەند کەسێکی دیکە برینداربوون لە ئەنجامی بۆردومانی زایۆنیستەکان لە باشووری لوبنان
ئیشراق
ڕۆژنامەنووسێک شەهیدبوو و سێ کەسی دیکە برینداربوون لە ئەنجامی بۆردومانی ئیسرائیلیدا لەسەر ئۆتۆمبێلەکەیان لە عەلەما ئەلشەعب لە باشوری لوبنان.
بەگوێرەی سەرچاوەیەک، فۆتۆگرافەری ڕۆیتەرز عیسام عەبدوڵا شەهید بووە و سێ کەسی دیکە برینداربوون لە ئەنجامی بۆردومانی ئیسرائیلیدا بۆ سەر ئۆتۆمبێلی تیمەکانی ڕۆژنامەوانی لە عەلما ئەلشەعب.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو ڕۆژنامەنووسانە لە سەرووی گردێکەوە بوون بۆ چاودێریکردنی ڕووداوەکانی باشووری لوبنان و ئەوانیش نیشانەیان دانابوو بۆ ناساندنیان وەک ڕۆژنامەنووس، کە لە هیچ خاڵێکی سوپای لوبنان یان خاڵی سەربازی حیزبوڵا نزیک نەبوون.