حزبوڵڵا: ئیدانەی ئەو تاوانە قێزەونە دەکەین کە لەلایەن دوژمنە زایۆنییەکانەوە ئەنجامدراوە بە ئامانجگرتنی ژمارەیەک میدیاکار لەسەر سنووری لوبنان

ishraq

ئیشراق 
پەیوەندییە میدیاییەکانی حزبوڵڵا ئەم بەیاننامەیەی خوارەوەیان بڵاوکردەوە:

پەیوەندییە میدیاییەکانی حزبوڵڵا ئیدانەی ئەو تاوانە قێزەونە دەکات کە لەلایەن دوژمنی زایۆنییەکانەوە ئەنجامدراوە بە ئامانجکردنی ژمارەیەک میدیاکار لەسەر سنووری لوبنان لە کاتێکدا ئەوان ڕاپۆرتی هێرشەکانی ئیسرائیلیان دەکرد بۆ سەر لوبنان کە بووە هۆی شەهیدبوونی ڕۆژنامەنووس عیسام عەبدوڵا و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە.

ئەوەی هێزە داگیرکەرەکانی ئیسرائیل ئەنجامیان داوە بریتییە لە تەواوکردنی هێرشە تاوانکارییەکانیان دژ بە دامەزراوەکانی ڕاگەیاندن لە غەززە و وێرانکردنی بارەگا و ناوەندەکانیان و کوشتنی ژمارەیەکی زۆر لە کارمەندەکانیان بەمەبەستی ڕێگریکردن لە گواستنەوەی تاوان و وێنەی دڕندانەی هێرشی دڕندانە دژی خەڵکی مەدەنی و خەڵکی بێتاوان.

ئێمە هاوخەمی خۆمان بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز لە لوبنان، لە ئەلجەزیرە، لە دەزگای ڕۆژنامەوانی فەرەنسی لە لوبنان، و لە دەزگاکانی تری میدیای ئازاد و لە خێزانی شەهیدە ستەملێکراوەکە ئیسام ئەلعبدوڵڵا دەگەیەنین و داوا لە خودا دەکەین کە بریندارەکان بە خێرایی چاکببنەوە.

وە داوا لە هەموو دەزگاکانی ڕاگەیاندن و دامەزراوە مرۆیی و یاساییەکان دەکەین کە ئیدانەی هێرشەکانی زایۆنییەکان بۆ سەر لوبنان بکەن و سەرکۆنەی ئەو لایەنگرییە ئاشکرا و کوێرەی دامەزراوەکانی جیهانی ئازاد بکەن لە پاڵ بکوژان و تاوانباران و داگیرکەراندا.

ئەم تاوانە قێزەونەی کوشتنی هاوڵاتیانی لوبنانی و دانیشتوانی لوبنان و هەر هێرشێک بۆ سەر ئاسایشی گەلەکەمان و سەلامەتی وڵاتەکەمان بێ سزا نابێت.

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP