شێخ خەزعەلی و بارزانی گفتوگۆ لەسەر ڕێگاکانی پشتیوانی کردنی حکومەتی سوودانی دەکەن

ئیشراق 
سکرتێری گشتی عەسائیب ئەهلی حەق شێخ قەیس ئەلخەزعەلی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی کۆبووە ولە کۆبوونەوەکەدا سەبارەت بەچۆنیەتی دابینکردنی پشتیوانی بۆ حکومەتی سەرۆک وەزیران محەممەد شیاع سوودانی  تاوتوێی کرا

نووسینگەی شێخ خەزعەلی لە بەیاننامەیەکدا راگەیاند " ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق، شێخ قەیس خەزعەلی لەنووسینگەی خۆی لەبەغدا پێشوازی لەنێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەفدی یاوەری کردووە و لەدیدارەکەدا
هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگى و پێويستيى پشتگيركردنى حكوومه‌تى نوێى عێراق و سه‌رۆك وه‌زيران به‌ڕێز ئه‌لسوودانى كرده‌وه‌ بۆ جێبه‌جێكردنى كارنامه‌كه‌ى و كارى پێكه‌وه‌يى و هاريكاريى نێوان لايه‌ن و پێكهاته‌كانى عێراق له‌پێناو پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى سياسى و ئه‌منى و به‌پيره‌وه‌چوونى داواكاريى هاووڵاتييان له‌ ژيانێكى باشتر و خزمه‌تگوزارى و ده‌ره‌فه‌تى كار.