05/06/2023
وێنە 167 جار بینراوە
مالیكی: حكومەت پێداگرە لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆژە ستراتیژیە گەورەکان
ئیشراق
سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالیكی ڕۆژی دووشەممە دووپاتیكردەوە كە حكومەت پێداگرە لەسەرجێبەجێکردنی پڕۆژە ستراتیژی گەورەکان
نووسینگەی مالیكی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە: ئەمڕۆ نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە باڵیۆزی كۆماری گەلی چین لە عێراق تسوی وی كرد و ئاماژەی بەوەشكرد : لە میانی كۆبوونەوەكەدا پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی و ئەمنی وڵات و ناوچەكە گفتوگۆیان لەسەر كرا، هەروەها پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست.
مالیكی ڕوونیكردەوە بەگوێرەی بەیاننامەكەپەرۆشی عێراق بۆ چەسپاندنی پەیوەندییەكان لەگەڵ چین لە پێناو هاوكاریكردن لە بوارە جیاجیاكاندا و ئاماژەی بەوەشكرد : حكومەت بڕیاریداوە پڕۆژەی ستراتیژی گەورە جێبەجێبكات، هیوادارین ئەو پڕۆژانە جێبەجێبكرێن لە ڕێگەی ئەو ڕێككەوتنانەی كە لە نێوان هەردوو وڵات ئەنجامدراون.
جەختیشی كردەوە : چین ئەزموونی گەورەی هەیە بەتایبەتی لە بواری بیناسازی و پڕۆژەی ژێرخانی،
لای خۆیەوە باڵیۆزی كۆماری چین پێزانینی خۆی بۆ عێراق و پەرۆشی سەركردایەتییەكەی بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ پەكین و زیادكردنی قەبارەی هاوكارییەكان لە بوارە جیاجیاكاندادەربڕی.