ئاوەدانكردنەوە: هەوڵی بەردەوام ئەنجام دەدرێت بۆ دروستكردنی هێڵی دووەمی ڕێگای (بەدریە- باعزرا) لە نەینەوا

ishraq

ئیشراق 
وەزارەتی بیناسازی و نیشتەجێكردن و شارەوانی و كارە گشتیەكان دووپاتیكردەوە كە هەوڵەكان بەردەوامن لەگەڵ پڕۆژەی دروستكردنی هێڵی دووەمی ڕێگای (بەدریە-باعزرا) لە نەینەوا.

لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردندا كە تێیدا هاتووە : وەزارەتەكە بە سەرپەرشتی بەشی ڕێگاوبان و پردەكان بەردەوامە لە كاركردن لەسەر پرۆژەی دامەزراندنی هێڵی دووەمی ( ڕێگای بەدریە-باعزرا)، بە درێژی (21) كم.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : ئەو ڕێگایە یەكێكە لە ڕێگا گرنگ و ستراتیژییەكان، بەو پێیەی شاری موسڵ بە قەزاكانی پارێزگاكە دەبەستێتەوە، ئەمەش بەشدارە لە هاتوچۆی ئۆتۆمبێلەكان و كەمكردنەوەی ڕووداوەكانی هاتوچۆ.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی : پڕۆژەكە بریتییە لە دروستكردنی هێڵی دووەمی نوێ بۆ ئەو ڕێگایەی كە بەدریە بە باعزرا دەبەستێتەوە لە چوارچێوەی پارێزگاكەدا، لەگەڵ كارەكانی نۆژەنكردنەوەی ڕێگا كۆنەكە ،كەلوپەلەكان، پلاندانان، دانانی سیاجەكانی پارێزەر، و كارەكانی ڕووپۆشكردن بە قیر كە بە پۆلیمر چارەسەر كراوە

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP