وەزیری ناوخۆ باس لەپشتیوانی و چالاككردنی كارەكانی فڕۆكەخانەی كەركوك و تێپەڕاندنی ئاستەنگەكان دەكات

ishraq

ئیشراق 
عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ ڕۆژی پێنجشەممە، باسی لەپشتیوانیكردن و چالاككردنی كارەكانی فڕۆكەخانەی كەركوك و تێپەڕاندنی ئاستەنگەكانی بەردەم سەركەوتنی كارەكانی كرد.

وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت: ئەمڕۆ عەبدولئەمیر شەمری وەزیری ناوخۆ لەفڕۆكەخانەی كەركوك سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی ئەمنی كرد كە پارێزگار سەرۆكی لیژنەی باڵای ئەمنی و فەرماندەی بارەگای ئۆپەراسیۆنە پێشكەوتووەكان و سەرۆكی دەزگای فڕۆكەوانی مەدەنی و سەرۆكی دەستەی دەروازە سنورییەكان و بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاكە و ژمارەیەك لەبەرپرسانی وەزارەتە ئەمنییەكان ئامادەیبوون.
ئەوەشی خستەڕوو: لە كۆبوونەوەكەدا باس لە هەوڵەكان كرا بۆ پشتیوانیكردن و كاراكردنی كارەكانی فڕۆكەخانە و زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەكانی بەردەم سەركەوتنی كارەكانی وەك یەكێك لە و دەزگا گرنگانەی خزمەتی هاوڵاتیان دەكات.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: كە وەزیر پشكنینی فڕۆكەخانە و ئاسانكاری خزمەتگوزاری و میكانیزمی كاركردن و یەكگرتنی وەك فڕۆكەخانەكانی تر كرد.

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP