سەرۆك كۆمار جەخت لە پێویستی ئەنجامدانی دادپەروەری بۆ كەسوكاری قوربانیانی ئەنفال و ڕێزگرتن لە یادەكەیان كردەوە

ishraq

ئیشراق 
سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ پێنجشەممە، جەختی لەسەر پێویستی ئەنجامدانی دادپەروەری بۆ كەسوكاری قوربانیانی ئەنفال و ڕێزلێنان لە یادەكەیان كردەوە.

سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا، دەڵێت: سەرۆكی كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ لەكۆشكی بەغدا پێشوازیكرد لە وەفدێكی كۆمەڵەی داكۆكی لە دۆسیەی ئەنفال كەپێكهاتبوو لەقایمقامی سەلمان عەلی مخلف جەبار و بەڕێوەبەری گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی گەرمیان جەبار عومەر ساڵح و سەرۆكی كۆمەڵەی داكۆكی لە كەیسی ئەنفال موحسین ڕەشید محێدین لەگەڵا مەلا هاوار شافعی و ڕەحمان خورشید و تەحسین حەمید ساڵح.
بەپێی بەیاننامەكە، سەرۆك كۆمار جەختی لەسەر ئەوە كردەوە: كە قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری شەهیدان لەئەستۆی هەموومانە و پێویستە لە ڕێگەی یەك ڕێكخراوەوە هەوڵەكان یەكبخەین كە نوێنەرایەتی سەرجەمی كەسوكاری ئەنفالەكان بكات و هەوڵبدەین روفاتی ئەنفاكراوان بگەڕێنینەوە بۆ خێزانەكانیان.
لەلایەن خۆشیانەوە ئەندامانی وەفدەكە ڕاسپاردەكانی سەرۆك كۆماریان بەرزنرخاند و جەختیانكردەوە كەنوێنەرایەتی ئەو بەرپرسانە دەكەن بۆ بەدواداچوونی كەیسی ئەنفال و ئاماژەشیان بەداواكارییەكەیان كرد بۆ گەڕاندنەوەی روفاتی ئەو قوربانیانەی لەم تاوانەدا بەركەوتوون، هەروەها ئەنجامدانی مەراسیمێكی فەرمی بۆ یادكردنەوەی تاوانەكە و هیوای خۆیان دەربڕی كە سەرۆك كۆمار پشتگیری قەرەبووی قوربانیانی ئەنفال لەگەڵ حكومەتدا بكات.

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP