سەرۆكی حكومەت.. رێنمای وردبینی و خێرا لەجێبەجێكردنی پڕۆژەكانی تیمی هەوڵی خزمەتگوزاری دەكات

ishraq

ئیشراق 
ڕۆژی چوارشەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران ئاڕاستەی وردبینی و خێرای جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی تیمی خزمەتگوزاری و هەوڵی ئەندازیاری كرد.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە تێیدا هاتووە، "محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، سەرپەرشتی كۆبوونەوەی سەرۆك و ئەندامانی هەوڵی خزمەتگوزاری و ئەندازیاری ئەنجامدرا، ئاماژەی بەوەدا كە "كۆبوونەوەكە ئەوەی بەخۆیەوە بینی كە پێداچوونەوە بە پڕۆژەكانی جێبەجێكراو لە بەغدای پایتەخت و ژمارەیەك لە پارێزگارەكان، ڕێژەی سەدی دەستكەوتەكان تێیدا، ڕێگاكانی دابینكردنی تەرخانكردنی دارایی بۆیان، و پێشنیارەكان بۆ چارەسەركردنی ئاستەنگەكانی بەردەم كار".
سودانی جەختی لەوە كردەوە، "پێویستی تەواوكردنی ئەو پرۆژانەیە كە ڕاستەوخۆ كاریگەرییان لەسەر ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتی هەیە"، ئاماژەی بە "گرنگی دەستپێشخەری تیمی كار بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هاووڵاتیان بەبێ ئەوەی چاوەڕێی ڕێنمایی سەرۆكوەزیران بكات".
هەروەها ئەوەیش هاتووە كە سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران داوایی كرد په‌له‌ بكرێت له‌ته‌واوكردنی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه‌رێژه‌ی جێبه‌جێكردنیان زۆره‌ و له‌هه‌مان كاتدا ده‌بێت كاره‌كان به‌وردی و پاكی ئه‌نجام بدرێن، وهیچ گومانێكی گه‌نده‌ڵی یان لاریبوون له‌ئامانجه‌ سه‌ره‌كییه‌كان هه‌ڵنه‌گرن.
جێگای باسە، ژمارەی پڕۆژە جێبەجێكراوەكان، و لە قۆناغی جێبەجێكردندان لە بەغدا و پارێزگاكان، گەیشتە 54 پڕۆژە، كە 29 پڕۆژەیان لە بەغدان، 10 پڕۆژە لە دیوانیە، 10 پڕۆژە لە میسان بە هەمان شێوە، لە كاتێكدا ژمارەی پڕۆژەكان لە پارێزگای موسەنا ٥ پڕۆژەیە.

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP