بانكی ناوەندی لەماوەیەكی نزیكدا بڕیاری چاپكردنی دراوی 20 هەزاری دەدرێت

ishraq

ئیشراق 
ڕۆژی چوارشەممە، بانكی ناوەندی پێشبینی كرد لە ماوەی داهاتوودا جیاوازی نێوان نرخی فەرمی و هاوتەریب كەمببێتەوە و لە كاتێكدا ئاماژەی بە دەركردنی بڕیارێك سەبارەت بە ئەگەری چاپكردنی دراوی 20 هەزار دیناری كرد، بەڵام ڕێكارەكانی خۆی ڕوونكردەوە بۆ چاودێریكردنی بانكە بازرگانییەكان.

محەمەد مونیر، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی بەشی وەبەرهێنان لە بانكەكە، ڕاگەیاند: "پاكێج و ڕێكارەكانی بانكی ناوەندی عێراق بەشداربوون لە سنوورداركردنی بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی دۆلار"، پێشبینی دەكرێت “ كەمبوونەوەی جیاوازی نێوان نرخی ئاڵوگۆڕی فەرمی و هاوتەریب لە ماوەی داهاتوودا لە كاتی پاكێجی یەكەم و دووەم و سێیەمی بانكی ناوەندی، هەروەها پشتگیری بەردەوامی حكومەت.
مونیر لە درێژەی قسەكانیدا، "بانكی ناوەندی لە نوێكردنەوەی بەردەوامدایە بۆ هەموو ڕێكارەكان، هەر هەنگاوێك كە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە پێداچوونەوەی بۆ دەكرێت و ڕادەی وەڵامدانەوە و كاریگەرییەكانی لەسەر بازاڕ دەبێت".
سەبارەت بە چاپكردنی دراوی نوێیەكانی نەختینە، مونیر ئاماژەی بەوەدا كە "بانكی ناوەندی لە وەڵامی داواكاری و پێشهاتەكانی بازاڕدا هەمواركردنەوە و نوێكردنەوەی كاغەزەكانی دراو و سنوورداركردنی ساختەكاری" ئاماژەی بەوەدا كە "فەرمانگەی دەركردن و گەنجینەی كاردەكات بۆ لێكۆڵینەوە لە ئەگەری چاپكردنی پارەیەكی نەختینەیی جۆری ٢٠ هەزار دینار، و لە ڕۆژانی داهاتوودا بڕیاری چاپكردن یان چاپنەكردنی وەردەگرێت.

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP