28/03/2023
سیاسی 70 جار بینراوە
نووسینگەی سوودانی: ئەرکەکانی تیمی خزمەتگوزاری حکومی لە بەغدا دەستیپێکرد
ئیشراق
نووسینگەی سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە دەستپێکردنی ئەرکی خزمەتگوزاری حکومی ڕاگەیاند.
بەیاننامەی نووسینگەی سەرۆک وەزیران وتی بەفەرمانی سەرۆک وەزیران محەممەد شیاع سودانی کاری تیمی خزمەتگوزاری حکومی دەستیپێکرد.
وتیشی کە ئەم تیمە دەبێتە وەڵامگۆی پێداویستی و خزمەتکردن بۆ هاووڵاتیان ئەویش بەڕەچاوکردنی نیازمەندیە زەروورەکان ، جگەلەوەش کاردەکرێت لەسەر هەڵسەنگاندنی فەرمانگەکانی خزمەتگوزاری لەلایەن هاووڵاتیانەوە، وتیشی ئەم دەسپێشخەریە ڕەنگدانەوەی فەرمانەکانی سەرۆک وەزیرانە بۆ پێشخستنی لایەنی خزمەتگوزاری کە پێشکەش بەهاووڵاتیان دەکرێت.