05/11/2022
وێنە 253 جار بینراوە
سودانی بۆ ستافی پێشکەوتوو لەوەزارەتی کارەبا...داواکارین کاتی ڕوون دیاری بکرێت!
ئیشراق
محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی شەممە سەردانی بینای وەزارەتی کارەبای کرد و دوای گەیشتنی لەگەڵ بەڕێز زیاد عەلی عادل وەزیری کارەبا و کادرە بەرپرسەکانی وەزارەت کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا
لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دۆسیەی وزەی کارەبایی و دەستنیشانکردنی ئەو کێشانە کرا کە بەم فایلە دەستنیشانکراون و ڕێگاکانی چارەسەرکردنی بەخێرایی
لەدیدارەکەدا بەڕێز ئەلسودانی جەختیکردەوە کەحکومەتی ئێستا کەرتی کارەبای خستەڕیزی ئەولەویاتی کارەکانییەوە بەهۆی گرنگییەوە لەژیانی هاوولاتیاندا
ڕونیشیکردەوە کە زیاتر لە دە ساڵ و نیوێک پارەیەکی زۆر بۆ باشترکردنی کارەبا تەرخان کراوە بەڵام زۆر بەکارنەهاتووە و قەیرانی کەمی کارەبا بەردەوام بووە و بووە هۆی زۆربوونی ئازاری هاوڵاتیان
سەرۆک وەزیران ڕێنمایی بەوەزارەتی کارەبا کرد کەپلانێک بەکاتی ڕوون دابڕێژێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو کەرتە و ئەنجامە بەرچاوەکانی لە هاوینی 2023ەوە دەستپێدەکات و بۆ وەرزەکانی دواتر جگە لە کاراکردنی کاری چاودێری و وەڵامدانەوەی خێرای گلەیی هاوڵاتیان