03/06/2022
سیاسی 556 جار بینراوە
سه‌رۆک کۆماری عێراق و وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران له‌سه‌ر گرنگی ئاڵوگۆڕی ئه‌زموون و چالاککردنی لێکتێگه‌یشتن جه‌ختیان کردووه‌ته‌وه
روژی پێنجشەممە، سەرۆک بەرهەم ساڵح و وەزیری تەندروستی ئێران بەهرام عەین الله‌ی جەختیان لە گرنگی ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان و چالاککردنی لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنەکانی نێوان هەردوولا کردەوە.
وە نوسینگەی ڕاگەیاندنەکەی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عیراق لە کۆشکی ئەلسەلام لە بەغدا پێشوازی لە وەزیری تەندروستی ئێران، بەهرام عەین الله‌ی کردووە".
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا بەهرام عەین الله‌ی سڵاوی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئێرانی گەیاندە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار ساڵحیش سڵاوی ناردوە بو سەرۆك كۆماری ئێران ".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه به‌هێزه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ كردووه، هه‌روه‌ها گرنگییان بۆ هه‌ردوو گه‌لی دۆست بۆ خزمه‌تكردنی هه‌ردوو وڵات و هه‌موو ناوچه‌كه. له بواری ته‌ندروستی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و په‌تاكان".
لای خۆیەوە بەهرام عەین الله‌ی، پشتیوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ ئاسایش و سەقامگیری عێراق، و ئاوات بەرەو فراوانکردنی ئاسۆی هاوکاریی دوو قۆڵی نێوان دوو وڵات بە شێوەیەک دووپاتکردەوە کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی دوو گەلی دۆست بکات.