27/05/2022
ئابوری 377 جار بینراوە
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە 117 دۆلار بەرزبووەوە
نرخی نەوتی نێودەوڵەتی بازدانێکی نوێی بەخۆیەوە بینی و بۆ هەر بەرمیلێک نەوت 117 دۆلاری تێپەڕاند.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 117 دۆلار و 40 سەنت مامەڵەی پێوەکرا و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 3 دۆلار و 27 سەنت بەرزبووەوە.
نەوتی ئەمریکا لەم یەکلاییکردنەوەدا بەرزبووەتەوە و بۆ هەر بەرمیلێک 114.09 دۆلار تۆمارکراوە، لە بەرامبەردا 3.76 دۆلار زیادیکردووە.