26/05/2022
وەرزش 117 جار بینراوە
هەڵبژاردەی تۆپی باسكەی عێراق لە یارییەكی دۆستانەدا شكستی بە هاوتا ئوردنیەكەی هێنا
ئەمڕۆ چوارشەممە، هەڵبژاردەی تۆپی باسکەى عێراق لە کەمپی مەشق و ڕاهێنانەکانیدا لە عەممان شکستی بە هاوتا ئوردنییەکەی هێنا،
ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ چوونە ناو پاڵاوتنەکانی ئاسیا، کە لە دووهەمی مانگی حوزەیرانی داهاتوو لە فەلەستین بەڕێوەدەچێت. یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق بە سەرۆکایەتی محەممەد ئەلنەجار ڕاهێنەر توانیان ئاستێکی پێشکەوتوو بەدەست بهێنن و بە 18 خاڵ سەرکەوتن بەدەست بهێنن.
ئەنجامی یارییەکە بە (78) خاڵ بۆ هەڵبژاردەی عێراق کۆتایی هات، لەکاتێکدا بۆ هەڵبژاردەی ئوردن 60 خاڵ بوو.