26/05/2022
جیهانی 191 جار بینراوە
تاران بانگهێشتی بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی یۆنان دەکات و لە رەتکردنەوەی دەستبەسەرداگرتنی کەشتیی ئێرانی ئاگاداری دەکاتەوە
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند که بانگهێشتی بەرپرسی کاروباری باڵوێزخانەی یۆنان له تاران کردووه و له ناڕەزایەتیی توندی خۆی له بەرامبەر دەستبەسەر کردنی کەشتییەک که ئاڵای ئێرانی هەلگرتبوە ئاگادار کردووەتەوە .
وەزارەتی دەرەوە ئیدانەی خۆی دەربڕیوه ، "بەردەوامبوون به گوشاری ئەمریكا بۆ دەستبەسەرداگرتنی كەشتییەكه ، كەناچار بوو له كەناراوەكانی یۆنان بوەستێت"، ئاماژەی بەوەشدا كه "دەستبەسەرگرتنی بارەكانی كەشتییەكه به دزەیی دەریای دادەنرێت و بەرپرسیارێتی حكومەتی یۆنانە"
پێشتریش ئەمڕۆ دەستەی بەندەرەکانی ئێران ڕایگەیاندبوو کە دەسەڵاتدارانی یۆنان کەشتییەکیان ڕاگرتووە کە ئاڵای ئێرانی لەسەرکەناراوەکانی هەڵکردووە، هەروەها بارەکانی بە فەرمانی دادگا و بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی ئەمریکا دەستی بەسەردا گیراوە.
دەسەڵاتی بەندەرەکان ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەکاتێکدا کەشتییەکە پەنای بردۆتە کەناراوەکانی یۆنان بۆ پاراستنی سەلامەتی تاکەکان و کەشتییەکە، هیچ هاوکاری پێنەگەیشتووە"، ئاماژەی بەوەشکردووە، "بارەکانی کەشتییەکە لەلایەن سوپاوە دابەزاندووە، ئەوەش نموونەیەکی ڕوونی دزەکردنی دەریاییە”.