25/05/2022
ئاسایش 346 جار بینراوە
حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکی گەڕانی بەرفراوان لە باشووری سامەڕا ئەنجام دەدات
هیزەکانی حەشدی شەعبی، ڕۆژی سێشەممە، جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی گەڕانی بەرفراوانی باشووری سامەرای ڕاگەیاند.
حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: "هێزێک لە لیوای ٤١ ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان لە باشووری سامەڕا ئەنجامداوە"،
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هێزەکە ئۆپەراسیۆنەکەی لە ناوچەی تەل ئەلزەهبەوە دەستپێکردووە بۆ ناوچەی سیجلە، کە تێیدا". ڕێڕەوی ئاو و ئاوەڕۆی سەرەکی و لاوەکی و دارستانەکان پشکنینیان بۆ کرا."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئۆپەراسیۆنەکە سەرکەوتوو بوو لە گەیشتن بە ئامانجەکانی، و لە ئەنجامدا تەقەمەنییکی نەتقیو لە کاتی گەڕانەکەدا لە ناوچەکانی پێشوودا دۆزرایەوە."