شێخ خەزعەلی: فراکسیۆنی سەدری دەیەوێت ٤٠ نوێنەر لە چوارچێوەدا تەنها ٣ وەزارەتیان پێ بدرێت

ishraq


شێخ قەیس خەزعەلی سکرتێری گشتی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق پشتڕاستی کردەوە کە فراکسیۆنی سەدری خوازیاری ٤٠ نوێنەرە لە چوارچێوە بۆ ئەوەی تەنها ٣ وەزارەتیان پێ بدرێت.
شێخ خەزعەلی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، شایستەیی هەڵبژاردنی چوارچێوەکە لە کۆی ١٢ وەزارەت ٦ وەزارەتە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی چوارچێوەکە ئامادەیە بۆ قوربانیدان و وابەستەی وەزارەتەکان نییە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "یەک هەڵوێست لە بەڕێز سەدرەوە بەسە بۆ کۆتایی هێنان بە گەمارۆ و گرژییەکان، و فراکسیۆنی سەدریش دەیەوێت 40 نوێنەر لە چوارچێوەکە تەنها 3 وەزارەتیان پێبدات، هەروەها هاوپەیمانی لەگەڵ هەمووان کردووە جگە لە "براکانیان". ."

ڕوونیشی كردەوە كە "بەرژەوەندی گەل پێویستی بە تەنازولی هێزە سیاسییەكان هەیە، هەروەها چوارچێوەكە تەنازولی زۆری كردووە و ئامادەیە تەنازولی زیاتر بكات".

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP