وادەی دەستپێكردنی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی ڕاگەیەندرا

ishraq

وێنه‌ له‌ ئه‌رشيف

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لەم مانگەدا پڕۆژەی شەقامی 100 مەترسی سلێمانی دەكەوێتە سەر ڕێچكەی كاركردن شەقامەكە و شوێنی نیشتنەوەی فڕۆكەشی هەیە.

 
بە گوێرەی هەواڵێكی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، ڕەمەزان نامیق ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند: لەم مانگەدا پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی دەكەوێتە سەر ڕیچكەی كاركردن و بەڵێندراوە بەرلە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەست بە كارەكانی بكرێت.

 
ئەوەشی خستەڕوو: دیزاینی پڕۆژەكە بڕی دوو ملیۆن دۆلاری تێچووە و زۆر خزمەتگوزاریی گرنگی تیادایە، تەنانەت حساب بۆ ئەوە كراوە فڕۆكە بتوانێت لەسەر ئەو شەقامەش بنیشێتەوە.

 
ئاماژەی بەوەشكرد: بەسێ قۆناغ جێبەجێكردنی پڕۆژەكە دەستپێدەكات و لەقۆناغی یەكەمدا ئەو بەشە دەستپێدەكات كە لە تاسڵوجەوە دەستپێدەكات و لە پشت فڕۆكەخانەی سلێمانییەوە درێژدەبێتەوە تاوەكو دەگاتە زڕگوێز و سەر رێگەی عەربەت، چونكە ئەو زەوییانەی ئەو سنورە نەتوانراوە زیادەڕەوی بكرێتە سەر، بەڵام نیگەرانیی خۆی نیشاندا لەوەی لەو دوو بەشەی دیكەی سلێمانی كە لە پڕۆژەكەدا هاتووە وەك خۆی جێبەجێناكرێت، چونكە لەو دوو شوێنەدا زیادەڕەویی زۆر كراوە و شەقامی 100 مەتری بۆ 30 مەتر بچوكدەكاتەوە.

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP