ئێران هەنگاوی دووەمی ڕاگەیاند

ishraq

وێنه‌ له‌ ئه‌رشيف

هەنگاوی دووەمی ئێران تایبەت بە ڕێکەوتنی ناوەکی ڕاگەێندرا.

 بە پێی ڕاپۆرتێك، وتەبێژی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند هەنگاوی دووەمی تاران بۆ هەڵپەساردنی بەشێکی دیکە لە بەڵێنەکانی لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی ناوەکی لەمڕۆوە بە فەرمی دەستیپێکردووە.
عەلی ڕەبیعی ڕایگەیاندووە کە لەمڕۆوە ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران لە سەرووی ۳.٦۷ دەبێت.
ئەم بڕیارەی ئێران پاش ئەوە هاتووە کە لە ماوەی دوو مانگەی دیاریکراودا ئەورووپا داواکارییەکانی بە تایبەت بۆ فرۆشتنی نەوت جێبەجێ نەکردووە.
سەرۆک کۆماری ئێران دەڵێت هەر کات داواکارییەکانی ئێمە لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی ناوەکی جێبەجێ کرا بۆ خاڵی پێشوو دەگەڕێینەوە.
کۆتایی/.

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP