باندێکی دراوی ساختە دەستگیرکرا

ishraq

وێنه‌ له‌ ئه‌رشيف

وتەبێژی پۆلیسی سۆران رایدەگەیەنێت "هێزەکانیان باندێکی دراوی ساختەیان لە سۆران دەستگیرکردووە و دۆلاری ساختەیان هێناوە و ویستوویانە لە بازاڕی سنورەکە ساغی بکەنەوە".

رائید سەعدون هاودیانی وتەبێژی پۆلیسی سۆران وتى: "زانیاریمان پێگەیشت کە دراوی ساختە کەوتووەتە بازاڕی سۆرانەوەو مامەڵەی پێوەدەکرێت، دەستبەجێ تیمی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دەستیانکرد بە لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون و سەرەتا هاووڵاتییەکیان بەو تۆمەتە دەستگیرکرد".

وتیشی: "پاشان ئەو تۆمەتبارە لە لێکۆڵینەوەی سەرەتاییدا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و دواتریش پۆلیس پێنج کەسی دیکەی به هەمان تۆمەت دەستگیرکرد و هەر شەشیان بەیەکەوەو وەکو باندێک کاریان کردووە".

وتەبێژی پۆلیسی سۆران ئاماژەی بەوەشدا: ئەو باندە لە دەرەوەی سۆران دۆلاری ساختەیان هێناوە و ویستوویانە لە بازاڕ ساغی بکەنەوە، بەر لەوەی کۆی پارەکە ساغ بکەنەوە، دەستگیرکران و ئێستاش بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بەندکراون و سزایی یاسایی دەدرێن.

پۆلیسی سۆران ئامادە نەبوو بڕی ئەو دراوە ساختەیە ئاشکرا بکات کە لەگەڵ ئەو باندە دەستی بەسەردا گیراوە.

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP