05/07/2019
ڕاپۆرت 335 جار بینراوە
شه‌ڕی نوێمان له ناوچه‌که ناوێت / ڕۆڵ و پێگه‌ی ئێران پێویسته له به‌رچاو بگیردرێت
صورة من الارشيف
سه‌رۆک کۆمار ڕایگه‌یاندووه که به‌غدا گرنگی به په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌ی که‌نداوی فارس ده‌دات و هه‌وڵ ده‌دات هۆکاری گه‌یشتن به ڕێکه‌وتن بێت. ئه‌و ده‌ڵێت شه‌ڕمان ناوێت و کێشه‌ی ئه‌مریکا و ئێرانیش با له ڕێگای دانوستانه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێت.
به پێی ڕاپۆرتێك، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمار له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ له‌نده‌ن له وتووێژی له گه‌ڵ پێگه‌ی هه‌واڵی ئیلافی سه‌عوودی جه‌ختیکرده‌وه که به‌ریتانیا ڕۆڵی گرنگی له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به تایبه‌ت له گۆڕانکارییه گه‌وره‌کاندا هه‌یه و په‌یوه‌ندی و هاوکاری له گه‌ڵ ئه‌م وڵاته بۆ عێراق جێی گرنگی و بایه‌خه.
ناوبراو وتی: ڕه‌نگه قۆناغی ئێستای پاش جیابوونه‌وه له یه‌کێتی ئه‌ورووپا بۆ به‌ریتانیا قۆناغێکی تایبه‌ت بێت به‌ڵام هێزێکی گرنگی نێوده‌وڵه‌تییه و په‌یوه‌ندییه‌کی مێژوویی له گه‌ڵ عێراقدا هه‌یه. له ڕاستیدا په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌ریتانیا و عێراق هه‌ر له کاتی دامه‌زراندنی ئه‌م وڵاته‌وه تا به ئه‌مڕۆ پرسێکی گرنگه. به‌ریتانیا ڕۆڵێکی به‌رچاوی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه و ئێستا پێگه‌ی ئابوری ئه‌م وڵاته به‌ره‌و گه‌شه‌سه‌ندن ده‌ڕوات. ئه‌م وڵاته له ساڵانی شه‌ڕی دژ به تیرۆر هاوکاری ئێمه‌ی کردووه و ئه‌ندامێکی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش بووه و ئه‌مه‌ش جێی سوپاس و پێزانینه.
سه‌رۆک کۆمار که هێنده حه‌زی له ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری به‌ریتانیا و قه‌یرانی برێگزیت نه‌بووه، ته‌نیا جه‌ختیکرده‌وه: دڵنیام ئه‌گه‌ر به‌ریتانیا له یه‌کێتی ئه‌ورووپا جیا ببێته‌وه په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا وه‌ک سێ هێزی ئه‌ورووپی به‌رده‌وام ده‌مێنێته‌وه. ئێمه له به‌غدا له گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ناوچه‌که و دوایین گۆڕانکارییه‌کان وتووێژمان کردووه. هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌ریتانیا و ئه‌مریکا به کاریگه‌ر ده‌زانین. به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێمه له‌وه‌دایه که له گه‌ڵ ئه‌م وڵاته په‌یوه‌ندیمان هه‌بێت و په‌ره به‌م په‌یوه‌ندییانه‌ش بده‌ین. لێره‌دا بواری مرۆڤی زۆر به گرنگ ده‌زانم، ژماره‌یه‌کی زۆر له عێراقییه‌کان وه‌ک په‌نابه‌ر له به‌ریتانیا ژیاون، من خۆم یه‌کێک له‌وان بووم.
سه‌رۆک کۆمار سه‌باره‌ت به کێشه‌کانی هه‌رێمی کوردستان وتی: ئه‌زموونی ئێمه له هه‌رێمی کوردستان له ڕووی گه‌شه و ئاوه‌دانکردنه‌وه و وه‌به‌رهێنانه‌وه زۆر گرنگه. له ڕاستیدا کوردستان له لایه‌ن ڕژێمی سه‌دامه‌وه به ته‌واوی ڕووخابوو، له‌وانه‌ش 4500 گوندی ئێمه چۆڵکران. سه‌ره‌ڕای گه‌شه و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌ڵام هێشتا کێشه سیاسییه‌کان له‌م ناوچه‌یه ده‌بینرێت و خه‌ڵک داوای دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌که‌ن، پرسێک که داواکاری به‌شێکی زۆر له دانیشتووانی عێراق و وڵاتانی ناوچه‌که‌شه. نابێت پێشکه‌وتنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له به‌رچاو نه‌گیردرێت به‌ڵام خه‌ڵکی ئێمه شیاوی باشتر له‌مه‌ن.
ناوبراو له وه‌ڵامی پرسیارێک سه‌باره‌ت به ئاستی ڕه‌زامه‌ندی خۆی له پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی کوردستان وتی: ناتوانم بڵێم که به ته‌واوی ڕازیم، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م پرسیاره‌ش ڕاسته‌وخۆ ئاراسته‌ی به‌رپرسانی سیاسی له هه‌رێمی کوردستان بکرێت دان به‌و کێشه و گرفتانه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمدا ده‌نێن به‌ڵام ئه‌م کێشانه ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێت، پێویسته پرۆسه‌ی دیمۆکراسی له هه‌رێم به‌هێزتر ببێت و ڕووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵیش ببینه‌وه.
سه‌رۆک کۆماری عێراق له درێژه‌دا دوو پرسی کێشه و ناکۆکییه‌کانی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینییه‌کان و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری شه‌ڕی له ناوچه‌ی که‌نداوی فارس شرۆڤه کرد.
ناوبراو جه‌ختیکرده‌وه: عێراق دژی به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفرانسی به‌حره‌ین بوو تا ڕاده‌یه‌ک که هێرش کرایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌م وڵاته له به‌غدا، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ر دوو وڵاتی ئاڵۆز کرد، به‌ڵام شای به‌حره‌ین له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فوونیدا له گه‌ڵ من ڕایگه‌یاند که ئه‌م ڕووداوه نابێت زیان به په‌یوه‌ندییه‌کانی مه‌نامه - به‌غدا بگه‌ێنێت. ده‌بێت بڵێم که ئه‌م هه‌ڵوێسته جێی ڕێز و پێزانینه. ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانی عێراق درێژه به لێکۆڵینه‌وه‌کانیان له سه‌ر ئه‌م ڕووداوه ده‌ده‌ن، تا ئێستا 54 که‌س ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه و لێکۆڵینه‌وه‌یان له گه‌ڵ ده‌کرێت. ئامانج له‌م ڕووداوانه ئه‌وه‌یه که زیان به په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێمه و وڵاتانی عه‌ره‌بی که‌نداوی فارس بگات به‌ڵام هیچ کات ده‌رفه‌تی وه‌ها دابین ناکرێت.
به‌رهه‌م ساڵح له درێژه‌دا به ئاماژه به ئاڵۆزییه‌کانی نێوان ئێران و ئه‌مریکا هیوای ئه‌وه‌ی خواست که شه‌ڕێکی نوێ له ناوچه‌که ڕوو نه‌دات.
ناوبراو وتی: ئێمه نامانه‌وێت شه‌ڕێکی نوێ له ناوچه‌که ڕوو بدات، ناوچه‌که هێنده شه‌ڕی به چاو بینیوه که ئاسه‌واره‌کانی هه‌ر ئێستاش ماوه‌ته‌وه. شه‌ڕی دژ به داعش کۆتایی نه‌هاتووه. ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌ک له ناوچه‌که‌دا هه‌یه ده‌بێت له ڕێگای دانوستان و وتووێژه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێت. ئێران وڵاتێکی خاوه‌ن پێگه و کاریگه‌ری ناوچه‌که‌یه و نابێت ڕۆڵی ئه‌م وڵاته له به‌رچاو نه‌گرین. عێراق له گه‌ڵ ئێران 1400 کیلۆمه‌تر سنوری هاوبه‌شی هه‌یه، به‌ده‌ر له‌مه‌ش په‌یوه‌ندییه‌کی به‌هێزی ڕۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی له نێوان گه‌لانی هه‌ر دوو وڵات‌دا هه‌یه، ئێمه نامانه‌وێت ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق و ناوچه‌که دیسانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی له سه‌ر بێت. ناوچه‌که پێویستی به میکانیزمێکی نوێی ئه‌منی و هاوکاری ئابوری هه‌یه که له سه‌ر بنه‌مای نه‌بوونی ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری وڵاتان خۆی ببینێته‌وه. یه‌کێک له‌و هۆکارانه که تا ئێستا ڕێگریی له وه‌ها میکانیزمێک کردووه ئه‌وه‌یه که عێراق له ماوه‌ی چوار ده‌یه‌ی ڕابردوو له ناوچه‌که‌دا ڕۆڵ و کاریگه‌ریی نه‌بووه.
وتیشی: ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه که عێراق بۆ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له ناوچه‌که بگه‌ڕێته‌وه. وڵاتانی دراوسێی عێراق به تایبه‌ت ئێران و تورکیا و وڵاتانی عه‌ره‌بیش دوو به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان هه‌یه. یه‌که‌م، عێراق بۆ سه‌رده‌می شه‌ڕ و ململانێکانی پێشووی نه‌گه‌ڕێته‌وه و دووه‌م، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و توندووتیژی. له ڕاستیدا شکستی داعش له ڕووی سه‌ربازییه‌وه ته‌نیا چاره‌سه‌ر نییه، ئێمه ڕێگایه‌کی دوور و درێژمان له پێشه تا به‌ره‌نگاری ئایدۆلۆژیای داعش و ناوچه‌کانی گه‌شه‌ی له سوریا و وڵاتانی دیکه ببینه‌وه. نابێت ئه‌م پرسانه به بچووک و ساده دابنرێت. ڕاشکاوانه ده‌ڵێم که به‌م کێشانه‌وه ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕێکی نوێ له لایه‌ن داعش و توندڕۆکانی دیکه‌وه له ئارادایه و ئه‌مه‌ش له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی ناوچه‌که و ته‌نانه‌ت ئه‌ورووپا و ئه‌مریکا نییه.
سه‌رۆک کۆمار له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م وتووێژه‌دا جه‌ختیکرده‌وه: نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری و هه‌روه‌ها په‌ره‌سه‌ندنی گه‌نده‌ڵی و بێ‌کاری به‌ستێنی گه‌شه‌ی تیرۆر و توندڕۆیی دانین کردووه، ئێمه ده‌بێت که‌ڵک له ئه‌زموونی وڵاتانی دیکه وه‌ربگرین. ئه‌ورووپا له سه‌ده‌ی بیسته‌م هه‌لومه‌رجێکی دژواری هه‌بووه و دوو شه‌ڕی جیهانیی به خۆوه بینیوه. ئێمه له لوتکه‌ی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌کانه‌وه شه‌ڕی جیهانیمان نه‌بووه و وڵاتی عێراق ده‌وڵه‌مه‌نده به سه‌رچاوه سرووشتییه‌کان و هه‌روه‌ها هێزێکی مرۆڤی ئاماده، ته‌نیا پێویسته هه‌لی کار بۆ گه‌نجان دابین بکرێت، که‌رتی په‌روه‌رده ڕوو له پێشکه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن بکات و ڕێز له یاسا بگیرێت.
به‌رهه‌م ساڵح له کۆتاییدا وتی: وه‌ک سه‌رۆک کۆماری عێراق پێویسته بڵێم که عێراقییه‌کان له ماوه‌ی چوار ده‌یه‌ی ڕابردوو هێنده ئاسایش و سه‌قامگیرییان نه‌بووه، شه‌ڕی به‌رده‌وام له ناوچه‌که‌دا هه‌بووه به‌ڵام ئێستا نامانه‌وێت شه‌ڕی دیکه ببینین. عێراق به هۆی پێگه‌ی جوغرافی و په‌یوه‌ندیی له گه‌ڵ وڵاتانی ئیسلامی هه‌وڵ ده‌دات هۆکاری ڕێکه‌وتن و لێک نزیکبوونه‌وه بێت و ئه‌مه‌ش به پێی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی وڵاتان و دابینکردنی میکانیزمێک بۆ بنبڕکردنی ئایدۆلۆژیای تیرۆر و توندڕۆیی و گه‌شه‌ی ئابوری ده‌بێت. ڕه‌نگه مسۆگه‌ربوونی ئه‌م ئامانجه ئه‌سته‌م بێت به‌ڵام ده‌کرێت.