29/06/2019
ڕاپۆرت 430 جار بینراوە
گه‌مارۆدانی زه‌ریف زیانی بۆ ئه‌مریکا زیاتره / واشنتن دیپلۆماسی ڕاسته‌قینه‌ی نییه
وێنه له ئه‌رشيف
ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی ئێران جه‌ختیکرده‌وه که کۆماری ئیسلامی ئێران سه‌رچاوه‌ی هێزی بۆ گه‌ل ده‌گه‌ڕێته‌وه و پیلانگێڕییه‌کانی ئه‌مریکا هیچ کاریگه‌رییه‌کی له سه‌ر ئاسۆی دیاریکراوی گه‌ل و حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی نابێت.
به پێی ڕاپۆرتێك، شه‌هروز به‌رزگه‌ر سه‌باره‌ت به بڕیاری گه‌مارۆدانی محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له لایه‌ن ئه‌مریکاوه وتی: زیانه‌کانی ئه‌م بڕیاره بۆ ئه‌مریکا زیاتر له کۆماری ئیسلامی ئێرانه، ئه‌مریکا د‌رگاکانی به
ڕووی دیپلۆماسیدا داخستووه و له هه‌مان کاتدا داوای دانوستانیش ده‌کات، ڕوونه که ئه‌م دوو سیاسه‌ته دژ به یه‌کن و ئه‌وه‌ی که ئه‌مریکییه‌کان ده‌ڵێن له گه‌ل نه‌خشه و پیلانه‌کانیان دوو بابه‌تی به ته‌واو جیایه.
ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران وتی: ئه‌مریکا خۆیی کردووه‌ته پۆلیسی جیهانی، به‌ده‌ر له ئێران، هه‌ڕه‌شه‌ش له ڕووسیا و چین ده‌کات، به هه‌مان شێوه ڕۆڵی ئه‌ورووپای له سه‌ر ئاستی جیهانی لاواز کردووه، ئه‌مریکا هه‌وڵی دابه‌زاندنی پێگه‌ی ئابوری چین و یه‌کێتی ئه‌ورووپا ده‌دات.
ناوبراو وتی: ئه‌وه‌ی که ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران له چاوپێکه‌وتنی سه‌رۆک وه‌زیرانی ژاپۆن ڕایانگه‌یاند که سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا به شیاوی ئاڵوگۆڕی په‌یام نازانن، پیشانده‌ری ئه‌وه بوو که تره‌مپ له سه‌ر ئاستی جیهانی هیچ بایه‌خێکی نییه. تره‌مپ ئێستا ده‌ڵێت من ئیشم به که‌نداوی فارسه‌وه نییه و به چین و ئه‌ورووپای ڕاگه‌یاندووه خۆیان پارێزه‌ری که‌شتییه نه‌وتییه‌کان بن، کاتێک دان به‌مه‌دا ده‌نێت به واتای ئه‌وه‌یه که له‌م ناوچه‌یه سووکایه‌تیی پێکراوه.
به‌رزگه‌ر ئاماژه‌شی به داخستنی د‌رگاکانی دیپلۆماسی له لایه‌ن ئه‌مریکاوه دا و وتی: چل ساڵه که ئێران له لایه‌ن ئه‌مریکاوه گه‌مارۆ ده‌درێت، ئه‌وه‌ی پێیان کراوه سه‌رۆک کۆمارانی ئه‌مریکا دژ به ئێران کردوویانه، له شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌وه تا گه‌مارۆ جیاجیاکان، به‌ڵام هیچ له‌و پیلانانه سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه، ئه‌مریکا ته‌نانه‌ت په‌نای بۆ گرووپه تیرۆریستییه‌کانی وه‌ک داعش له ناوچه‌که هێنا و تا ئێستا دیپلۆماسی ڕاسته‌قینه‌ی تاقینه‌کردووه‌ته‌وه. ئێستاش ده‌ڵێن زه‌ریف گه‌مارۆ ده‌ده‌ن، له ڕاستیدا زیانه‌کانی ئه‌م بڕیاره بۆ ئه‌مریکییه‌کان زیاتره.
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئێران جه‌ختیکرده‌وه که ئێرانییه‌کان هیچ له هه‌ڕه‌شه وگوشاره‌کانی ئه‌مریکا ترسیان نییه و ئه‌مه‌ش له ماوه‌ی چل ساڵی ڕابردوو بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی واشنتن ڕوون بووه‌ته‌وه، هێزی کۆماری ئیسلامی سه‌رچاوه‌که‌ی بۆ گه‌ل ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌مریکا باشتره واز له که‌نداوی فارس و ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بێنێت تا وڵاتانی ناوچه‌که خۆیان بڕیار بۆ داهاتووی بده‌ن.