پەیوەندی بە پاشماوەی كابینە وەزارییەكەوە هەیە

ishraq

وێنه‌ له‌ ئه‌رشيف


هاوپەیمانی فەتح رایدەگەیەنێت، لەگەڵ هاوپەیمانی چاكسازیی گەیشتوونەتە رێكەوتن بۆ گۆڕینی كاندیدەكانی پێنج وەزارەتەكە، بە كاندیدەكانی ناخۆ و بەرگریشەوە، تا لە دانیشتنی شەممەی داهاتوو پێشكەش بكرێن.

عەبدولئەمیر نەجم، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە”هاوپەیمانی بنیاتنان لەگەڵ هاوپەیمانی چاكسازیی گەیشتوونەتە لێكگەیشتن لەبارەی پێنج وەزارەتەكە كە پاشماوەی كابینە وەزارییەكەی عەبدولمەهدییە”.

بە وتەی پەرلەمانتارەكەی هاوپەیمانی فەتح”لە وتوێژەكانی دوێنێ‌ بە شێوەیەكی تەواوەتی رێكەوتن كراوە لەسەر گۆڕینی كانیدەكانی پێنج وەزارەتەكە، بە وەزارەتەكانی ناوخۆ و بەرگریشەوە”.

عەبدولئەمیر نەجیم دەڵێت:”تائێستا لەسەر ناوە جێگرەوەكان رێنەكەوتوون، بەڵام لەماوەكانی داهاتوودا هەوڵ دەدرێت ناوی كاندیدە جێگرەوەكان یەكلایی بكرێتەوە، تا لە دانیشتنی شەممەی داهاتوو پێشكەش بكرێن”.

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP