هەشت وەزارەتەكەی حكومه‌تى نوێ بەوەكالەت بەڕێوە دەبڕێن

ishraq

وێنه‌ له‌ ئه‌رشيف

 

هاوپەیمانی چاكسازی و بنیادنان سورە لەسەر گۆڕینی كاندیدی وەزارەتی ناوخۆ، لە بەرامبەردا هاوپەیمانی (بینا) پێداگری دەكات لەوەی تاكە كاندید بۆ ئەو پۆستە فالح فەیاز بێت و یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش هەواڵەكانی چڕ كردۆتەوە بۆ بەدەستهێنانی وەزارەتی داد.

میدیاكانی عیراق لە زاری سەرچاوەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە بڵاویان كردۆتەوە، تا ئێستا هیچ ڕێكەوتنێك لەسەر ئەو هەشت وەزارەتە نەكراوە، كە بڕیارەی سبەینێ‌ شەممە لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر بدرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ چارەسەر كردنی ئەو كێشەیە بۆ هەموو وەزارەتە بەتاڵەكان وەزیریك بە وەكالەت دانێت و بۆ ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری خۆی ئەو وەزارەتانە بەڕێوە دەبات.

هاوكات هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە تویتەری فەرمی خۆی ئماژەی بەوەكردووە، “ئەگەری پەسەندنەكردنی هەشت وەزیرەكەی كابینەی عادل عەبدولمەهدی بۆ نەبوونی سازان و ڕێكنەوتنی كۆتلەكانی ناو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەگەڕێتەوە، ھەوڵیش ھەیە بۆ ئەوەی شكست بە حكوومەتی عێراق بهێندرێت”.

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP