20/11/2018
سیاسی 377 جار بینراوە
چهند رۆژی داھاتوو بەشێک لە وەزارەتە ماوەکان یەکلا دەکرێنەوە
وێنه له ئهرشيف
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی سائیرون لە پەرلەمانی عیراق ئاماژە بەوە دەکات، لە دوو رۆژی داھاتوو بەشێک لە وەزارەتە ماوەکانی کابینەی حکومەت یەکلا دەکرێنەوە، زۆرترین کێشەش لەسەر دوو وەزارەتی ناوخۆی و بەرگرییە.
عەلا ئەلروبەیعی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی سائیرون ڕایگەیاند: “حزبە سیاسییەکان وەک جاران ناتوانن قسەی خۆیان بەسەر حکومەتدا بسەپێنن، لە دوو رۆژی داھاتووش بەشێک لە وەزارەتە ماوەکان یەکلا دەکرێنەوە، لە نێویاندا وەزارەتی ناوخۆ.”
ئەوەشی ڕاگەیاندووە: دوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆی زۆرترین کێشەیان لەسەر بووە تا ئێستا، بەڵام کێشەکە بەرەو لێکتێگەشتن و چارەسەرکردن دەڕوات.
لە دانیشتنی تایبەت بە متمانە بەخشین بە حکومەتی نوێی عیراق، ئەحمەد جەربا کاندیدی وەزارەتی بەرگریی و فالح فەیاز کاندیدی وەزارەتی ناوخۆی لە پەرلەمان ڕەتکرانەوە، یەکەمیان بەھۆی بوونی ناوی لە لیستی یاسای لێپرسینەوە و دادوەریی ڕەتکرایەوە و دووەمیشیان بەھۆی پێگەی باڵای لەنێو دەزگای حەشدی شەعبی لە لایەن ڕەوتی سەدرەوە ڕەتکرایەوە.