17/10/2023
سیاسی 215 جار بینراوە
سەرۆک وەزیران جەخت لەسەر پێویستی هەماهەنگی نێوان وەزارەتەکانی تەندروستی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان دەکاتەوە
ئیشراق
سەرۆک وەزیری عێراق محەممەد شیاع سوودانی ڕۆژی سێشەممە جەختی کردەوە لەسەر پێویستی هەماهەنگی بەردەوام لە نێوان وەزارەتەکانی تەندروستی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان بۆ یەکخستنی هەوڵە تەندروستییەکان بۆ دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ هاوڵاتیان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " سەرۆک وەزیران محەممەد شیاع سوودانی پێشوازی لە وەزیری تەندروستی لە حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق سامان حوسێن بەرزنجی کرد بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی ساڵح ئەلحسناوی."
وتیشی : "گرنگیدانی حکومەت لە کەرتی تەندروستی و کردنی بە یەکێک لە ئەولەویەتە سەرەکییەکان بۆ بەرزکردنەوەی و پەرەپێدانی ئاستی چارەسەر و خزمەتگوزارییە پزیشکیەکان کە بۆ هاوڵاتیان لە سەرانسەری وڵاتدا دابین دەکرێت."
سەرۆک وەزیران جەختیکردەوە لە پێویستی هەماهەنگی بەردەوام لە نێوان بەشە تەندروستییە فیدراڵییەکان و ئەو بەشانەی سەر بە تەندروستی هەرێمن، بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە یەکخستنی کارەکان و یەکخستنی هەوڵە تەندروستییەکان بۆ زاڵبوون بەسەر بەربەستەکان لەبەردەم دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ هاوڵاتیان."