فەیاز: هێزەکانی حەشدی شەعبی ئەرکەکانیان بەرامبەر فەڵەستین لە ڕووی سەربازییەوە جێبەجێ دەکەن و عێراق پشتیوانی لە بەرخۆدانی فەلەستین دەکات

ishraq

ئیشراق 
سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی فالح فەیاز جەختی لەوە کردەوە کە عێراق هەموو ئەرکەکانی بەرامبەر خەڵکی فەڵەستین جێبەجێ دەکات، بە یارمەتی و هەروەها لەسەر ئاستی سەربازیشەوە، وتیشی پڕۆژەی ئاوارەکردنی دانیشتوانی غەزە زۆر ناخۆشە و ناتوانرێت جێبەجێ بکرێت.


فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق وتی عێراق "هەموو ئەرکەکان بەرامبەر فەڵەستینییەکان جێبەجێ دەکات، جا لە ڕووی یارمەتییەوە بێت یان لەسەر ئاستی سەربازی."

فەیاز لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی " پڕۆژەی ئاوارەکردنی دانیشتوانی غەزە زۆر ناخۆشە و ناتوانرێت بەدی بهێنرێت" و جەختی لەوە کردەوە کە "مەحاڵە بۆ عێراق ببێتە خاڵی دەستپێک بۆ زیان گەیاندن بە فەڵەستینییەکان، بەڵکو خاڵی دەستپێکە بۆ پشتیوانیکردنی."

وتی: "ئۆپراسیۆنی تەۆفانی ئەقسا نیشانی دا کە قەوارەی داگیرکەر لەرزۆک بووە و واشنتۆن هاوبەشی سەرەکییە" و ئاماژەی بەوەشکرد کە "ئەوەی بەرخۆدان دەیکات کاردانەوەیە بەرامبەر تاوانەکانی داگیرکاری."

فەیاز جەختی لەوە کردەوە کە عێراق وەک پشتیوانییەکی سەرەکی دەمێنێتەوە بۆ پشتیوانیکردنی بەرخۆدانی فەڵەستین و ڕێگە بە ئەمەریکاییەکان نادات پشتیوانی لە داگیرکاری دژی فەڵەستینییەکان بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد کە پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی تایبەت ئەنجام دەدات بۆ پشتیوانیکردنی غەزە و ئاماژەی بە دەستپێکردنی هەڵمەتێکی هاوکاری ماددی کرد بۆ پشتیوانیکردنی خەڵکی کەرتی غەزە.

سەبارەت بە ئەنجامەکانی داستانی "تەۆفانی ئەقسا"، فەیاز وتی کە "ئەنجامەکانی ئەو شتانەی لە کەرتی غەززە ڕوویانداوە گەورەن، و ئەنجامەکانی بەم زووانە دەردەکەون، بە تایبەت لە بابەتی ئاساییکردنەوەدا."

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP