مەندەلاوی داوادەکات کەمی خزمەتگوزارییەکان لە بابل چارەسەربکرێت

ishraq

ئیشراق 
ئەمڕۆ یەکشەممە موحسێن مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، داوای کرد چارەسەری کەمی خزمەتگوزارییەکان لە پارێزگای بابل بکرێت.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا کە تیایدا ڕایگەیاندوە:-مەندەلاوی لە نووسینگەکەی خۆی بەئامادەبوونی پەرلەمانتار بورهان مەعموری  پێشوازی لە ژمارەیەک لە سەرۆک عەشرەتی پارێزگاری بابل کرد.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:-  لە دیدارێکدا باس لە  واقیعی پارێزگای بابل و دیارترین ئەو گرفتانەی ڕووبەڕووی ئەو پارێزگایە بۆتەوە خرانەروو ، هەروەک جەختکرایەوە لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی کەمی خزمەتگوزارییەکان و گرنگی پەرەپێدانی دەروازەکانی شارەکە و پێشخستنی لە هەموو ئاستەکاندا بەهۆی پێگەی شارستانی و کولتوورییەوە.

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP